بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە”٨ی دیسەمبری٢٠٢٢”هاووڵاتییەک بە ناوی”شەهرام فەرهادی” چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە”٢٥ی ئابانی ١٣٩٦” لە کاتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشاندەستبەسەرکرا، پاشان ڕۆژی دووشەممە “٢٣ی بەهمەنی ١٣٩٦” لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بە دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە “حیزبە ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی حکوومەتی ئێران” بە ٤ ساڵ زیندانی سزادرا و ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ کەمکرایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شاهرام فەرهادی دوو ساڵ لە زیندانی ناوەندیی سنە بەسەر بردووە.
