کامێران:بڕینداربوونی پێنج کەس لە ئەندامی خێزانی”فواد محەممەدی”

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە”۱۵ی نڤامبڕی۲۰۲۲” پێنج کەس لە ئەندامی بنەماڵەی”فەواد محەممەدی” کە بۆ گەیاندنی تەرمی کوڕەکەیان چوونەتە نەخۆشخانەی سینا، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان کرانە ئامانج و ئەو بڕیندار کران.

هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتیانەیان بە "خەبات، ئارام و ئەحمەد محەممەدی" برای و "ئیسماعیل محەمەدی" باوک و "حەسەن محەمەدی" مامی فەواد محەمەدی ڕاگەیاندووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular