سنە؛ دەستبەسەرکرانی باوک و کوڕێک لە لایان سپای پاسدارانی ئیران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نڤامبڕی ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “ساسان پەرتەونوری” خەڵکی سنە بە هۆکاری نادیار و بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: ئەمڕۆ سێشەممە”١٥ی نڤامبڕی۲۰۲۲” باوکی ناوبراو بە ناوی “شوکرلله پەرتەونوری” لە شەقامی فەرەحی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم باوک و کوڕە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular