هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو لە کوردستان، ڕۆژی دووشەممە”۲٣ی ئابانی ۱٤۰۱ی هەتاوی_۱٤ی نۆڤامبری۲۰۲٢”دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئومێد ئازاد داوەر” و” سەرگوردمستەفا پوور”خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی”مێهدی مورادی، نەجمەدین دارانی” ٢٣ ساڵ تەمەن کوڕی کەریم و “ئەحەد خەرسەندی” ٢٣ ساڵ تەمەن کوڕی خالید و خەڵکی گوندی “بن دەڕە” لە بەشی ناوەڕاستی شاری پیرانشار ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
لە ئێستادا ئەحمەد خەرسەندی و نەجمەدین دارانی بە شێوەیەکی نابڕیار لە زیندانی نەقدەدان.
