هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٠ی خرمانانی ١٤٠١، کۆڵبەرێک بە ناوی سەعدی کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەقز، خێزاندار و باوکی منداڵێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنوور بریندار بوو.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سەر سنووری بانە کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت و سەر و مل و دموچاوی بریندار بووە. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.
