بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، «عەلی ڕیاحی»، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی قەرەقشڵاق سەر بە ناوچەی شاروێران لە مەهاباد، کە ڕۆژی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ یەکێک لە بازداشتگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.
عەلی ڕیاحی ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەر، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی و بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەنداندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
- دۆخی ناوبراو: شایانی باسە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنەوەی دووبارە و تۆمەتە ئەگەرییەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
