سنە: ناڕەزایەتی دەسفرۆشانی شەقامی فیردەوسی لە بەرامبەر شارەوانی 

هانا: رۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٣٠ی مەی ٢٠٢٢)، دەسفرۆشانی شەقامی فیردەوسی سنە لە بەرامبەر بینای شارەوانی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. ناڕەزایەتی ئەم دەسفرۆشانە بە سەعاتی کار و رەفتاری نامرۆڤانەی مەئموورانی شارەوانی و کەڵک وەرگرتن لە سپرەی بیبار لە کاتی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ ئەو دەسفرۆشانە راگەیەندراوە. 

بەپێی فەرمانی شارەوانی سنە، دەسفرۆشانی شەقامی فیردەوسی دەبێ کاتژمێر ١٨ی ئێوارێ دەستبەکار بکەن بەڵام ئەوان بە هۆی گرانی، باری خراپی ئابووری و دژواربوونی ژیان و بەڕێچوون، ناچارن زووتر لەو کاتە دەستبەکار بن و ئەمەش دەبێتە هۆی گوشار و زەبروزەنگی مەئموورانی شارەوانی بۆ سەریان. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular