ورمێ: کەسێک بە بیانووی پاراستنی نامووس کوژراوە 

هانا: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠١-(١٧ی مەی ٢٠٢٢)، تەرمی کەسێک بە ناوی “فاخر شێرزاد” کوڕی “شەوکەت” و خەڵکی گوندی “دۆستالان” لە ناوچەی “مەرگەوەڕ”ی ورمێ دۆزرایەوە کە بە بیانووی پاراستنی شەرەف و نامووس کوژراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە چەک تەقەی لێ کراوە و بە هۆی ئەوەی وێنەکانی زۆر دڵتەزێنە و تەرمەکەی شپرز کراوە، لە بڵاوکردنەوەی خۆ دەپارێزین. 
شایانی باسە لە مانگی مەی ٢٠٢٢دا یانی لە ماوەی ١٧ رۆژدا ئەمە دەبێتە ٦ کەس لە کوردستان بە بیانووی نامووس یا پاراستنی شەرەف و نامووسەوە کوژراون. 

لە یاساکانی ئێراندا بوار بۆ دەرباز بوونی ئەو کەسانە رەخساوە کە بە بیانووی "نامووس" دەست بدەنە قەتڵ و سزای قورسیان نادەن. بە درێژای مێژوو ئەم خەڵکە بە بیانووی شەرەف و نامووسەوە دەبنە قوربانی و بەهۆی ئەم یاساگەلەی حکومەتەوە و کولتووری پیاومەزنی، ئایین، داب و نەریت هیچ ئاڵوگۆڕێک لەم دۆخەدا پێکنەهاتووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular