دەستبەسەرکرانی کاوە مونتەزری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کامێران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی “کاوە مونتەزری” خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، ئەو شارۆمەندە به هەڵکوتانە سەر شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین