بەپێی ئەو زانیارییانەی گەشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەمە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ هیوا عەبدوڵڵاهی چالاکی مەدەنیی خەڵکی شارستانی مەهاباد، دوای ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە دانانی بارمتەی ١٠ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کراوە.
عەبدوڵڵاهی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٥،بەبێ نیشاندانی هیچ چەشنە بڕیارێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،ناوبراو بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئەمنی ئیتلاعاتی سپادا لەژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونیدا بووە،کە ئەمەش بووەتە هۆی شکان و درزبردنی دوو پەراسوو لە قەفەسەی سینگیدا،دوای ١٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئەمنییەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گواستراوەتەوە و شوێنەواری ئەشکەنجە و شکان لەسەر جەستەی دیار بووە.
شایانی باسە عەبدوڵڵاهی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی،وەک مافی پێوەندیی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش کرابوو.
