هانا: رۆژی دووشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠١-(١٦ی مەی ٢٠٢٢)، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “ئەفشین رەشیدی” خەڵکی بانە، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو رۆژی سێشەممە ٦ی گوڵان وێڕای ٨ کەسی تر لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا گەیشتنی کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.
