هانا: ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٨ی مەی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێکی کورد لە ئاکامی راوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە هەڵدێر و بەرزاییەکانی نەوسوود کەتووەتەخوار و بریندار بووە.
ناوی ئەم شارۆمەندە "جەواد باباخانی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "قوڕیقەڵا" لە ناوچەی رەوانسەر راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی راوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە هەڵدێری شاخەکانی نەسوود کەوتووەتەخوار و بریندار بووە.
