پاوە: بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی “هانەگەرمەڵە” 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٠٢٢)، سێ کۆڵبەر لە بەرزایەکانی “هانەگەرمەڵە” لە ناوچەی پاوە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون. 

بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم کۆڵبەرانە بەم جۆرەیە: 

١ . تاهیر قوبادی 
٢ . میلاد قوبادی 
٣ . شادمان کەریمی  

لە درێژەی راپۆرتەکدا هاتووە ئەو کۆڵبەرانە هەرسێکیان خەڵکی پاوەن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular