بانە: بریندار بوونی کرێکارێکی شارەوانی 

هانا: رۆژی شەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠١ – (١٤ی مەی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی شارەوانی بانە لە کاتی کار کردندا لە نزیک پاساژی “بەهەشت” بە هۆی کەمتەرخەمی شۆفیری شارەوانی بریندار بووە. 

بە وتەی ئەو کەسانەی لەو شوێنە ئامادە بوون، لە کاتێکدا ئەم کرێکارە سەرقاڵی کار بووە، شۆفیری لۆدێری شارەوانی بە هۆی کەمتەرخەمی ئەو کرێکارە لەگەڵ کەلوپەلی بیناسازی بە لۆدێرەکەی هەڵبڕیوە و کرێکارەکە لە کەوچکی لۆدێرەکە کەتۆتەخوار و بە سەختی بریندار بووە.

شایانی باسە پاش ئەم رووداوە ئەو کرێکارە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە رەوانە دەکەن. 

RELATED ARTICLES

Most Popular