هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠١ – (١٢ی مەی ٢٠٢٢)، ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە پازگای “دۆڵەبی”، بە مەبەستی دزینی مەڕوماڵاتی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش” هەڵیانکوتاوەتە سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتیان کە لەگەڵ بەرەنگاریی خەڵک بەرەوڕوو بوونەوە و لە ئاکامدا بووە بە تێکهەڵچوونی نێوان چەکدارانی حکومەتی ئیسلامی و خەڵکی گوندی “سەردۆش”.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لە ئاکامی ئەم تێکهەڵچوونەدا چوار شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی "سەردۆش" بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون کە ناوەکانیان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١. دانا پیرۆزی
٢. ئەیوب پیرۆزی کوڕی فەتاح
٣. ئەیوب پیرۆزی کوڕی عەبدوڵڵا
٤. ئەبوبەکر فەتاحی
هەروەها سێ کەسیش لەلایەن هیزە چەکدارەکانی حکومەتەوە قۆڵبەست کراون و ناوەکانیان بەم جۆرەیە:
١.کارۆ سدیق یەمەنی
٢. کەیوان قوبادی
٣. عوسمان فەتاحی
شایانی باسە بریندارەکانی ئەم رووداوە بە مەبەستی چارەسەری برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراون.
جێگای ئاماژەیە، مەڕوماڵاتێکی زۆر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دزراوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
