مەریوان: گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی بۆ بەندیخانەی “دیزڵاوا”ی کرماشان 

هانا: شارۆمەندێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “کاوان بامی” تەمەن ١٨ ساڵ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ بەندیخانەی “دیزڵاوا”ی کرماشان گوازرایەوە. 

کاوان بامی رێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ پاش واز هێنان و دانیشتن لە حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و گەڕانەوەی بۆ مەریوان و زێدی خۆی، سەرەڕای ئەوەی ئەماننامەی بۆ وەرگیرابوو، لەلایەن ئیتلاعاتە دەستبەسەر کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular