هانا: بەپێی راپۆرتێک کە لە مەریوانەوە بۆ هانا هاتووە، رۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ شارۆمەندێکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "کارزان رەزایی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "پیلە" و نیشتەجێی مەریوان راگەیەندراوە و هەروەها خێزاندارە.
لە درێژەی راپۆرتەکدا هاتووە، ناوبراو ئێستا لە ژووری تاکەکەسیدا لە بەندیخانەی مەریوان دەستبەسەرە و کاربەدەستای ئەمنییەتی حکومەت ئامادە نین لە بارەی دەستبەسەرکرانی ناوبراو زانیاری بە بنەماڵەکەی بدەن.
