کرماشان: دەستبەسەرکرانی تازەلاوێکی ١٦ ساڵان لەلایەن ئیتلاعات و پۆلیسی “فەتا” 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا: ماوەی دوو حەوتوو لەوەپێش هێزەکانی ئیتلاعات و پۆلیسی “فەتا” لە رێگای پێوەندییەکی تەلەفونییەوە تازەلاوێکی ١٦ ساڵانیان بانگ کردووەتە ئیتلاعات و لەوێ دەسبەسەریان کردووە. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناسنامەی ئەم تازە لاوە "دانیال کەرەمی" تەمەن ١٦ ساڵ و کوڕی "سابیر" خەڵکی گەڕەکی "دەوڵەتاوا"ی کرماشان راگەیەندراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لەبەر بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە ئینستاگرامەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات و پۆلیسی فەتاوە بانگ کرابوو و دوای لێپێچینەوە رەوانەی ناوەندی "قازانچی" لە پارێزگای کرماشان کرابوو. 

شایانی باسە دانیال کەرەمی دوای چەند رۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کراوە. 

لێرەدا پێویستە ئاماژە بە دوو خاڵی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان بکرێ: 

خاڵی ٦- مافی دەربڕینی ئازادانەی بیروباوەڕ. 
خاڵی ٧- مافی ئازادی بیروبۆچوون، بەشداری لە ئەنجومەنەکان، مافی پەروەردە. 

گرتن و دەسبەسەر کردنی مێرمنداڵان و تازەلاوانی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بە تۆمەت و تاوانی سیاسی و جیاوازی بیروبۆچوون، پێشێل کردنی خاڵەکانی ٦ و ٧ی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان و هەروەها پێشێل کردنی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە کە وڵاتی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی واژۆی کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular