بۆکان: ئازادکرانی فاتم دادوەند بە شەرت و مەرج 

هانا: رۆژی سێشەممە ١١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٢ی نوامبری ٢٠٢١)، “فاتم دادوەند” بەندکراوی سیاسی کورد بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کراوە. 

بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، "فاتم دادوەند" لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨دا دەستبەسەر کرابوو و لە لقی ١٠٣ی دادگای بۆکان بە تۆمەتی " ئاژاوەگێڕی و تێکدانی ئاسایش و ئەمنییەتی گشتی و بەشداری لە ناڕەزایەتی و فڕێدانی حیجاب، لەلایەن قازی "مەهدی تەقی‌زادە" سزای ٥ مانگ بەندکران و ٣٠ زەربەی قەمچی بەسەردا سەپابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular