رۆژی پێنجشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٦ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ئاوایی “کەرەمدار” لە ناوچەی پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە لاوە "پێشەوا تەفاخور" کوڕی مراد و خەڵکی گوندی "کەرەمدار" لە ناوچەی پیرانشار راگەیەندراوە.
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.
جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، بێکاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی رەچاوکردنی هەڵاواردن و دانانی جیاوازی بە ئەنقەستی حکومەتی ئێران لە باری ئابووری، سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە دژی خەڵکی کورد و چوونە سەری رادەی بێکاری هەر بە هۆی ڕەچاوکردنی ئەم سیاسەتەی حکومەت، رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە.
