بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەوە لە رۆژانی رابردوودا ١٨ کەس لە شارۆمەندانی خەڵکی ئاوایی “نێ” لە ناوچەی مەریوان دەسبەسەر کراون.
دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندانە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بە هۆی بەشداری لە رێوڕەسمی نەورۆز و پشتیوانی لە هێزە کوردییەکان راگەیەندراوە.
ناسنامەی ئەو شارۆمەندە دەسبەسەرکراوانە بەم جۆرەیە:
1- کەماڵ گەڕامی
2- جەماڵ گەڕامی
3- محەممەد گەڕامی
4- دانا گەڕامی
5- بەهمەن گەڕامی
6- پەیام ئەڕژەنگی
7- بێستوون ئەڕژەنگی
8- ئەمیر ئەڕژەنگی
9- محەممەد ئەڕژەنگی
10- سینا جاست
11- محەممەد جاست
12- عەبدوڵڕەحمان ئەفشار
13- باست ئەفشار
14- سیروان بەدەخش
15- کامڕان ئەفسەری
16- زانیار مینوویی
17- محەممەد پەروازە
18- ئومید فەرەجی
بە پێی سەرچاوەی باوەڕپێکراو ئەم شارۆمەندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراون.
جێگای ئاماژیە پێشتریش پێنج لاوی دیکەی خەڵکی ئاوایی "نێ" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەر بەو تۆمەتانە دەسبەسەر کرابوون و ئازار و ئەشکەنجە دراون.
شایانی باسە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی نەورۆز یا بۆنە و جێژنە میژووییەکان و دەربڕین شادی لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤن و پێشێلکاردنیان بە مانای پێشێل کردنی ئەو مافە سەرەتاییانەیە کە لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و زۆربەری گەڵاڵە و پسندکراوە مرۆییەکانی جیهان رێزی لێ دەگیرێ بەڵام لە ئێران لە لایەن حکومەتەوە ئەم پێشێلکارییە دەکرێ.
هەروەها بەر گرتن بە چالاکی مەدەنی و سیاسی یا ئەندامەتی لە حزب و رێکخراوەکاندا و دەسبەسەر کردنی چالاکانی ئەم بوارگەلە، پێشێل کردنی ئاشکرای سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە کە لە ئێران لە لایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەچێ.