هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەکەلێوەی ١٤٠٠ – (١٨ی ئاوریلی ٢٠٢١)، کرێکارانی دەرکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام بۆ دوویەم جار بۆ دەربڕینی نارەزایەتی خۆیان لە بەرامبەر بیانای پارێزگاریی کۆبوونەوە.
بە پێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، کرێکارانی دەرکراوی پاڵاوگەی گازی ئیلام بە بیانووی ئەوەی چی دیکە پێویستیان بەوان نەماوە، بە بێ دانی هەقدەستە نەدراوەکانیان لە کار دەرکراون. سەرەڕای پێوشوێن گرتن و سەردانی ئورگان و ناوەندە پێوەندیدارەکان لەلایەن کرێکارانەوە و شکایەت لە خاوەنکاران و بەرپرسانی پاڵاوگە، تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و کەس بە هاواریانەوە نەچووە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەمنییەتی شوێنکی کار لە ئێران لەوپەڕی خراپی خۆیدایە و وڵاتی ئێران لە بارەی ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە کە پلەیەکی زۆر نزمە.