لە سەر داوا و پێشنیاری هاوکارانی “تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران” لە ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ئامادە کردن و نووسینی هەواڵ و راپۆرت و وتووێژەکان، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕەکەمان، ناوێکی کورتی بۆ ئەم ئینجیئۆیە هەڵبژاردووە.
سەرەڕای ئەوەی ئەم تۆڕە مافی مرۆڤییە ناوە پێشووەکەی هەر دەمێنێتەوە، بەڵام پاشناوی "هانا"بە خۆیەوە دەگرێ.
بەم مانایە لەم رێکەوتە بەدواوە ئەگەر لە راپۆرت، هەواڵ، راگەیاندن و وتووێژەکاندا، ئاماژە کرا بە ناوی "هانا، تۆڕی هانا و تۆڕی مافی مرۆڤی هانا" ، مەبەست هەر "تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران"ە.
بە سپاسەوە
دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – هانا.
١٣ی رەشەمەی ١٣٩٩
٣ی مارسی ٢٠٢١