رۆژی هەینی لە کرماشان کاتژمێر ١٣:٥٨ بینایەک لە ناوەندی شار ئاگری لێکەوتەوە. ئەو بینایە کارگای رەنگ کردنی نووسراوەی پلاستیکی بوو و بە هۆی لەبەرچاونەگرتنی رێنماییەکانی شوێنی کار ئاگری گرتووە. بەرپرسی تیمی ئاگرکوژێنەوە وێڕای ئەوەی ئاماژەی بە بوونی بڕی زۆری مادەگەلێک لەو شوێنە کرد کە زوو گڕ دەگرن، رایگەیاند: لەم رووداوەدا دوو کەس لە تیمی ئاگرکوژێنەوە و شارۆمەندێک سووتاون.
شایانی باسە وڵاتی ئێران لە ئاستی جیهاندا لە بابەت ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە پلەی ١٠٢ دایە. هەر بەم هۆیەش ساڵی خەڵکێکی زۆر دەبنە قوربانی.