کوژرانی موسا زیباپوور بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی لە بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥، موسا زیباپوور، کۆڵبەر، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بەرزاییەکانی سنووری هەنگەژاڵی بانە، گیانی لە دەستداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور نزیک کاتژمێر چواری ئێوارە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە موسا زیباپوور بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک، گیانی لە دەستداوە.

تا ساتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. شایانی باسە، موسا زیباپوور پێشتریش لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماشەکانی پیرانشار بە سەختی بریندار بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین