دەستبەسەرکرانی شوانە دیوازی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی شوانە دیوازی خەڵکی ئاوایی سەرچناری سەر بە شاری میاندواو، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ناوبراو بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین