بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٥، مامۆستا مەلاحەسەن مەحموودی پێشنوێژی مزگەوتی ئاوایی کانی تۆمار لەگەڵ نەوید مستەفازادە و ئارام وەفایی سێ شارۆمەندی خەڵکی بۆکان، دوای ٢٢ ڕۆژ دەستبەسەری هەرکامەیان بە دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کراون.
ئەم سێ شارۆمەندە لە رێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنی ئەو دامەزراوەیە ڕاگوێزرابوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو شارۆمەندانە، لە ڕۆژانی ڕابردوو لە گرتووخانەی ئەمنیەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزران و لە مافی دەستبەسەریدا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر وردەکاری دۆسیە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم سێ شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نیە.
