رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٥، کرێکارێک بە ناوی عەزیز فەتاحی تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی بەربوونەوەی بەرزکەرەوەیەکی بینایەک لە ناوچەی دارهەمی بۆکان گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم ڕووداوە بە هۆی بەربوونەوەی بەرزکەرەوەیەک ڕوویداوە و عەزیز فەتاحی بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.
بەردەوامی ڕووداوی کوشندە لە شوێنی کار بە تایبەتی پڕۆژەکانی بیناسازی نیشانی دەدات کە ستانداردەکانی ئیمەنی و چاودێری لە سەر کەلوپەلەکان بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران بە شێوەی پێویست بوونی نیە.
