بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥، مەتین فەرامەرزی تەمەن ٢٨ ساڵ، ماستەر لە بواری فەلسەفە، خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنییەکانەوە لە پارکی شێخ شەڵتوتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بە دەستمان گەیشتووە، هێزە جلوبەرگ مەدەنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر بە ئۆتۆمبێلێکی شەخسی شوێنەکەیان بەجێهێشتووە. تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو بڵاو نەکراوەتەوە و بنەماڵە و کەسوکارەکەی هیچ زانیاریەکیان لە سەر چارەنوسی نیە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستدان، مەتین فەرامەرزی پێشتریش لە جەریانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە.
