بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کەمپەکانی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون،ئێوارەی سێشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٥،لە درێژەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کەمپەکانی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کۆیە،یەکێکی دیکە لە کەمپەکانی ئەم ناوچەیەش کراوەتە ئامانجی هێرشی درۆنی.

پێشتریش کەمپەکانی ئازادی و جێژنیکان،کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن،کرابوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و بەپێی زانیارییە بەدەست گەیشتووەکان، ئەو هێرشانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنیا ماددی بوون.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە،زانیاریی ورد سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان و وردەکاریی زیاتری هێرشەکەی ئەم دواییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین