بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەر لە بەیانیی دووشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کەمپی ئازادیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نیزیک شاری کۆیە لە هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر هێرشی سێ درۆن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هێرشە لە کاتژمێر ١:٤٠ تا ٢:١٠ ی سەرلەبەیانی بەردەوام بووە و لە هێرشەکەدا چەند شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی ئەندامانی ئەم حیزبە کراونەتە ئامانج.
شایانی باسە، کەمپی ئازادی لە نیزیکی شاری کۆیەدایە و شوێنی نیشتەجێ بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەکانی ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانە.
