بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (١٣ی مەی ٢٠٢٦)، هاووڵاتییەک بە ناوی «محەممەدڕەزا فەریادی»، کوڕی شەهسوار و خەڵکی شاری سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، دەستبەسەرکردنی بەڕێز فەریادی بەبێ نواندنی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە.
شایانی باسە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئەگەرییەکان، ناوەندی دەستبەسەرکەر و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
