ئازادکردنی کاتیی مەجید دەروێش‌نژاد، ئەکتەر و دەرهێنەری شانۆ، بە دانانی بارمتە لە ورمێ

​بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، “مەجید دەروێش‌نژاد” ئەکتەر و دەرهێنەری سینما و شانۆی خەڵکی ورمێ، دوای چەند ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە.

​بەپێی زانیارییە دەستکەوتووەکان، بەڕێز دەروێش‌نژاد دوای سەردانکردنی کۆمەڵگەی کولتووریی ورمێ، لەسەر بانگهێشتی “حوجەت ئەسغەری” سەرۆکی ئەم کۆمەڵگەیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

​بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هۆنەرمەندە کوردە دوای دەستبەسەرکرانی، گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیی (٩ پلە) لە ورمێ و بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.

​شایانی باسە، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular