دەستبەسەرکرانی عەباس ماموسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام

​بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەباس ماموسی” خەڵکی شارستانی دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزراوە.

​بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، بەڕێز ماموسی هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی پێوەندیدار بە کۆچی دوایی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەبێ ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەی دەستبەسەرکراوە.

​شایانی باسە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان، بارودۆخ و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین