بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون،نزیکەی دوو حەفتە لەمەوبەر هاووڵاتییەک بە ناوی (موهەندیس نیرومەند) خەڵکی ورمێ،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە وەرگیراوەکان،دەستبەسەرکردنی موهەندس نیرومەند دوای گەشتکردنی بۆ تورکیا و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناو ئێران ڕوویداوە.
جێگەی ئاماژەیە،تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، لەبەردەستدا نییە.
