ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ سزای سێدارەی مەهدی ئائینی، زیندانی خەڵکی شاری قوروە، لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، ئەم زیندانییە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
شایەنی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا ناوخۆییەکانی حکوومەت هیچ ئاماژەیەکیان بەم لەسێدارەدانە نەکردووە و زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ڕەوتی دادگاییکردن و وردەکاریی دۆسیەکەی لەبەردەستدا نییە.
