بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، موستەفا پیرۆتی، ٥١ ساڵە، هاوسەردار، خەڵکی پیرانشار و نیشتەجێی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە بەردەم ماڵی خۆی دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە بنکە ئەمنییەکانی ورمێ گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، ئەم دەستبەسەرکردنە بێ بەڵگە و بڕیاری دادگا و بە شێوەی توندئاژۆیانە ئەنجام دراوە. ، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردن، ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و مۆباییل و هەندێک لە کەلوپەلی تاێبەتیان بردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەرکردن ، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندرووستی و مافی دەستگێشتن بە پارێزەر و مافی پێوەندی لە گەڵ بنەماڵەکەی، ڕوون نییە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئەم کردارە بە پێشێلکردنێکی ئاشکرای ڕێوشوێنە یاسایییەکانی دەستبەسەرکردن و پشکنین دەزانێت و بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی و ستانداردەکانی مافی مرۆڤ، لەوانە قەدەغەی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، مافی ڕوونکردنەوەی تۆمەت و مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، دەزانێت. هانا بە توندی ئەم دەستبەسەرکردنە مەحکووم دەکات و داوای ڕاگەیاندنی خێرای دۆخی یاسایی و شوێنی ڕاگرتنی موستەفا پیرۆتی و دڵنیابوون لە پاراستنی مافە یاسایییەکانی دەکات.
