بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٣٠ی ژوئینی ٢٠٢٦)، «سەعید ئاسارە»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەلەکشاهی لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، شوێنی ڕاگرتن یان ئەو ناوەندەی بەرپرسیارە لە دەستبەسەرکردنی بڵاو نەکراوەتەوە و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە هێشتا ناڕوونە.
