دەستبەسەرکردنی سەعید ئاسارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە له پارێزگای ئیلام


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٣٠ی ژوئینی ٢٠٢٦)، «سەعید ئاسارە»، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەلەکشاهی لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، شوێنی ڕاگرتن یان ئەو ناوەندەی بەرپرسیارە لە دەستبەسەرکردنی بڵاو نەکراوەتەوە و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە هێشتا ناڕوونە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین