دەستبەسەرکرانی موسا کەریمی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپا لە کرماشان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، شارۆمەندێک بە ناوی موسا کەریمی خەڵکی ئاوایی “بیاشۆش”ی سەر شاری جوانڕۆ و دانیشتوویی کرماشان، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیاییەکانی هانا، تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی ئۆپۆزۆسیۆنی کوردی دراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە. موسا کەریمی دوای دەستبەسەرکردن بۆ بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان ڕاگوێزراوە و لە ئێستادا لە بەندی ئەمنییەتی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.
هەروەها ئۆتۆمبێل و مۆبایلی ئەو دەستی بە سەردا گیراوە.

شایانی باسە، وێڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکردن، تا ئێستا زانیاری ورد لە سەر دۆخی یاسایی و چۆنیەتی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین