بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، جەعفەر موختاریفەر، شاعیر، نووسەر و چالاکی کولتووریی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەری ١٤٠٥ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا ، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری ناوبراو ، بێ بەڵگە و بڕیارێ دادگا، دەستبەسەریان کردووە. هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان دوای پشکنینی تەواوی شوێنی کارەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەم چالاکە کولتوورییە دا گرتووە .
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنی، هۆکار و تومەتی دەستبەسەرکردن یان دەزگای بەرپرسی لێکۆڵینەوەی دۆسیەی جەعفەر موختاریفەر بڵاونەکراوەتەوە، و هێزە ئەمنییەکانیش هەتا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەم بارەیەوە نەداوە
