بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوو سەعدون غەزاڵی شارۆمەندی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای بانگ کرانی بۆ بەشی جێبەجێ کاری سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی کۆبوونەوە و پیلانگێڕی دژی ئاسایشی وڵات، سزای ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و ساڵێک بەندکرانی تەعلیقی بە سەردا سەپێندرابوو.
