بەپێی ئەو زانیارییانەی گەشتوونەتە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥ ئەحەد میهەنخا،هاووڵاتیی خەڵکی شارستانی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی،بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە.
شایانی باسە،ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.ناوبراو دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و لە قۆناغەکانی دواییدا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
