دەستبەسەرکردنی ڕەزا ئەکبەری‌عەدل و محەممەد ئیسماعیلی عەلافی، دوو پارێزەری دادگوستەری لە تەورێز

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان،ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠۵ ڕەزا ئەکبەری‌عەدل و محەممەد ئیسماعیلی عەلافی، دوو پارێزەری دادگوستەری و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، دوای بانگ کردنیان بۆ دادسەرای تەورێز دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و هاوکارانی ئەم دوو پارێزەرە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و یاسایی ئەوان لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە نزیکەی هەفتەیەک پێش دەستبەسەرکردنی ئەم دوو پارێزەرە ئەمیرسالار داوودی، پارێزەری دادگوستەری و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی ناوەند، لەلایەن بەرپرسانی قەزایی لە ئەسفەهان دەستبەسەر کرابوو.

بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و سەپاندنی گوشار بۆ سەر پارێزەرانی سەربەخۆ و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەکرێت دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتییان، بەتایبەت تۆمەتبارانی دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکان بە مافی بەرگری و هەبوونی پارێزەری سەربەخۆ، سنووردار بکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین