بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، سەید چیمەن نەقشبەندی کچی سەید سدیق نەقشبەندی، خەڵکی ئاوایی “گەونتو”ی سەر بە قەزای ساراڵی شاری دیواندەرە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥، لە دوای کێشەی خێزانی ڵەگەڵ هاوسەرەکەی کە ٣٠ ساڵ لە ئەو گەورەترە، گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، مەرگی ئەو بە خۆکوژی ناوبراوە بەڵام بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی ئەم ڕووداوە و کێشەی لەگەڵ خێزاکەی، چۆنیەتی گیانلەدەستدانی ئەو ناڕوونە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست هانا کەوتووە، هاوسەری ناوبراو دوای ئەم ڕووداوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر وردەکاری ئەم ڕووداوە لە بەردەستدا نیە.
