بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥،دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی سەعید عەبدوڵڵاهی و سینا دەروێشی، منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ، هەردووکیان خەڵکی ئاودانان،لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا دژ بە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن،هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئەگەرییەکانی دژی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
