دەستبەسەرکردنی ئارمین سلێمانی لە جەریانی ناڕەزایەتییەکان لە ئاودانان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا،ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥،هاوڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی ئارمین سلێمانی خەڵکی شاری ئاودانان، لە جەریانی ناڕەزایەتییەکان لە سەر ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون،لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین