دەستبەسەرکردنی ئەسغەر ئەکبەری لە جەریانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەمڕۆی ئاودانان

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥،هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی ئەسغەر ئەکبەری خەڵکی ئاوایی “گەنداو”ی سەر بە شاری ئاودانان، لە جەریانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە،تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە،هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و هۆکاری دەستبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین