دەرکردنی دوو خوێندکار لە زانکۆی تاران لەلایەن لیژنەی سەرپێچیەوە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، «ئەمیرموحەممەد کەریمی» و «مەهیار ئیفتیخاری»، دوو خوێندکاری بەشی ئەندازیاری پۆلیمەر لە زانکۆی تاران، لەلایەن لیژنەی سەرپێچی ئەم زانکۆیەوە لەخۆێندن دوورخرانەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، ئەم دوو خوێندکارە پێشتریش ڕووبەڕووی سزای دوورخرانەوەی کاتی لە خوێندن ببوون. سزای دوورخستنەوەی ئەمیرموحەممەد کەریمی لە کاتێکدا دراوە کە ئەو لە گروتووخانە بوو و لە مافی بەشداریکردن لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و بەرگری لە خۆی بێبەش بووە. مەهیار ئیفتیخاریش پێشتر بە شێوەی ناراستەوخۆ لەلایەن لیژنەی سەرپێچیەوە بە دوو وەرزی دوورخرانەوە لە خوایندن سزا درابوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزا نوێیەکانی دوورخرانەوە لە دوای پێکهێنانی دۆسیەی نوێی لێژنەی سەرپێچی دژی ئەم دوو خوێندکارە و بە تۆمەتی «ئاگر تێبەردانی ئاڵای کۆماری ئیسلامی» دراوون. سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە ناڕوونی و پێشێلکارییەکی جدی لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەی ئەم دۆسیە دەکەن و جەخت دەکەنەوە کە ئەم پرۆسەیە لەگەڵ بنەماکانی دادپەروەریی ، لەوانە مافی بەرگری، مافی ئاگاداربوون لە تۆمەتەکان پێش دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە و بەهرەمەندبوون لە دەسەڵاتێکی سەربەخۆ و بێلایەن، یەک ناگرێتەوە.

لە هەمان پەیوەندییەدا، حوسێن سیمایی سەڕاف، وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، بە تازەیی لە وتارێکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو کەسانەی ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئاگردەدەن، جگە لە بەدواداچوونی یاسایی، لە لیژنە و ئەنجوومەنی سەرپێچی زانکۆکانیش ڕووبەڕووی هەڵسوکەوت دەبنەوە.

مافی خوێندن یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکان کە لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، لەوانە «پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان»دا هاتووە. سزای دەرکردن لە نەبوونی کەسەکەدا ، بێبەشکردنە لە مافی بەرگری و پێشێلکردنی ڕێوشوێنە یاسایییەکانە، و ئەوە نیگەرانییەکی جدی سەبارەت بە پێشێلکردنی سیستەماتیکی مافی خوێندن و مافە بنەڕەتییەکانی خوێندکاران دروست کردووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین