بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی ئەمین ڕەجەبیان، زیندانییەکی کورد خەڵکی شاری شیروان(لە پارێزگای خۆراسانی باکوور)لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکانی هانا ، ئەم زیندانییە ٣٢ ساڵە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە سزا درابوو.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە دەزگا فەرمییەکان یان ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی سەر بە دەسەڵات ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی ئەم سزایە نەکردووە و هێشتا هیچ زانیارییەک لە وردەکارییەکانی دۆسیە، ڕەوتی دادگایی و دوایین چاوپێکەوتنی ئەم زیندانییە لەگەڵ بنەماڵەکەی بەردەست نییە.
